دەستبەسەر کرانی ئومید باقری وێنەگر و چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) ئومید باقری تەمەن ٣٧ ساڵ، وێنەگر، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی، خەڵکی شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ناوبراو لە ڕێگای کرماشان-پاوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە، ئومید باقری پێشتریش بە هۆی بەشداری لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٣، و وێنە گرتن لە بۆنە کولتووریەکان دەستبەسەر کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین