ڕاپۆرتی هانا لە سەر خۆکوژی دوو پەرستار لە کرماشان بە هۆی کێشەی ئابووری

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) پەرستارێکی لاو بە ناوی میلاد مروەتی تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان پەرستاری ئۆرژانسی نەخۆشخانەی خومەینی، کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە، هەروەها شارۆمەندێکی تر بە ناوی شەیدا ئەرزانی خەڵکی کرماشان، پەرستاری نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.

شایانی باسە خۆکوژی پەرستارەکان لە ئێران هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی باری دارایی، ئیزافەکاری، نەبوونی هێزی کاری پێویست لە شوێنی کارەکان و هەروەها نەبوونی پشتیوانی لە بوارەکانی دەرونی و کاری و لەم ساڵانەدا ئەم دیاردەیە زیادی کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین