بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕوژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) جەلال سەدەفی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە.
ناوبراو لە رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.
شایانی باسە سەیران شاولە هاوسەری ئەم شارۆمەندە لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ١٩ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو.
