بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) سەیران شاوڵە خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۲۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕاگوێزرا و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی سەیران شاولە لە کاتێکدا ئەنجام درابوو کە هاوسەرەکەی جەلال سەدەفی، لە ڕێکەوتی ۲٥ی سەرماوەزی ساڵی ۱٤۰۳، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و تا ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەری کاتی، لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراوە.
شایانی باسە، “سەیران شاولە” پێشتر لە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳، بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد بانگ کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرابوو.
