رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی شوانە ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی “ئاڵکاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
