بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی شەهرام نەجاڕی خێزاندار و خەڵکی ئاوایی دلۆی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
