بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئازاد چەنگە خەڵکی سەردەشت لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە جێبەجێ کراوە
ئازاد چەنگە تەمەن ٤٣ ساڵ و باوکی دو منداڵ بوو.
شایانی باسە ئەم بەندکراوەیە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
