شەماڵ خەدیری پور، لاوی تەمەن ۳۲ساڵ خەڵکی مەهاباد، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱ و دوای ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی ئازاد حوسێن پور لە مەیدانی ئیستێقلالی مەهاباد، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقە لە سنگ و سکی کرا و بریندار بوو کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە دوای ٦ ڕۆژ مانەوەی لە کۆمادا، لە ڕێکەوتی ۳ی سەرماوەزی ۱٤۰۱، لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە ورمێ گیانی لەدەستدا.
شەماڵ خەدیری پور خێزاندار و باوکی کچێک بوو.
