سلێمان شوکری لاوی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، لە رێکەوتی ٢٦ خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە سەرەتای شەقامی ساحلی بەرامبەر کافە “پسر خوب” لە بۆکان، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەر و مل و دەموچاوی فیشەکی ساچمەیی بەرکەوت و هەروەها بە باتۆم لێدرا و دوای سێ ڕۆژ لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە دامەزراوە ئەمنییەکان لە بڕی تەسلیم کردنی تەرمی سلێمان بە بنەماڵەکەی داوای ٩٠ ملیۆن تمەن پارەیان کردبوو کە بە هۆی خراپی باری دارایی ئەم بنەماڵەیە، بەشێک لەم بڕە پارەیە لە لایەن خەڵکی بۆکانەوە کۆکرایەوە و ڕادەستی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران کرا و تەرمەکە ڕادەستیان کرا.
