عرفان کاکایی

عرفان کاکایی شارۆمەندی تەمەن ٥١ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، لە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر سکی کەوت و کوژرا.

ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی عرفان کاکایی لە رێکەوتی ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠١، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە گۆڕستانی حاجی ئیبراهیمی شاری جوانڕۆ بەڕێوەچوو. 

شایانی باسە هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی عرفان کاکایی بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە خەڵک کرد.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین