مێهران ڕەحمانی، لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی ۲٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە “پشتەپ بەری شیلانان”ی مەهاباد، بە فیشەکی جەنگی لە سکیاندا و بە سەختی بریندار بوو.
ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام خومەینی” لە مەهاباد گواسترایەوە و دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ کرا. پاشان مێهران بە هۆی دابەزینی پلاکتی خوێن بۆ نەخۆشخانەی ” ئیمام خومەینی” ورمێ گوازرایەوە بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و تەنگەنەفەسی لە ڕێکەوتی ۲۷ی خەزەڵوەری ١٤٠١ گیانی لەدەستدا.
ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی مێهران ڕەحمانی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۲٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بە ئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچوو.
