جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان

بە پێی ڕاپورتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۳۰ ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “بەهمەن سەفایی”خەڵکی کەنگاوەر و “هومەن ئازادی”خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، بەهمەن سەفایی لە ساڵی ۹۷ و هەروەها هومەن ئازادی لە ساڵی ۱٤۰۰، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین