گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی بۆکان و سەردەشت بە هۆی ڕووداوی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی شەممە ۱۰ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ ( ۱ی نوامبری ۲۰۲٥) وەستاکارێک بە ناوی “موحسێن کاکەڕەشی” خەڵکی بوکان، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوە لە  سەر جەرسەقیلی سەقفی لە یەکێک لە کارگاکانی شەهرەکی  سەنعەتی بوکان، گیانی لەدەستداوە.
موحسین کاکە ڕەشی تەمەن ٤٤ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، کرێکارێکی دیکە بە ناوی “یوسف عوسمانی” خەڵکی ئاوایی “دەرمان ئاوا”ی سەر بە شاری سەردەشت، لە کاتی بەتاڵکردنەوەی بیرێکی دەستی لە یەکێک لە ئاوایەکانی ئەو شارە، کەوتە ناو بیرەکەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، دوای چەند کاژێرێک هەوڵی کارمەندانی فریاگوزاری و خەڵکی ناوچەکە، تەرمەکەی لە بیرەکە دەرهێنراوە.

یوسف عوسمانی تەمەن ٥٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و بێبایەخی خاوەنکارەکان لە ئاست بنەماکانی سەلامەتی و پاراستن، ژمارەی ڕووداوەکانی شوێنی کار لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران لە هەڵکشاندایە. بەپێی ڕێکەوتن و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای کار، حکومەتەکان پابەندن بە دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران لە شوێنی کاردا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین