دەستبەسەرکرانی شاهۆ ئیبراهیمی شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، (۱۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی”شاهۆ ئیبراهیمی” خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی “سەبەدلو”ی سەر بە شاری بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.


بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەنجام دراوە و تا ئەم ساتە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین