محەمەد عەبدوڵڵاهی

محەمەد عەبدوڵڵاهی لاوی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی ئیلام، لە رێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە جەریانی ناڕەزایەتی سەرتاسەریەکان بە قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەم شارە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری هەمان ساڵدا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستدا.

دامەزراوە ئەمنییەکان بە وەرگرتنی بەڵێننامە لە باوکی محەمەد بەو مەرجەی بڵێن هۆکاری گیانلەدەستدانی بە مەرگی سروشتی بووە تەرمەکەیان تەسلیمیان کرد.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین