رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەفشین ئیبراهیمی” تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی رەسوڵ، خەڵکی مەهاباد، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە دوای بانگ کرانی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات و ئامادە بوونی لەو دامەزراوەیە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردن دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپەڕەکانی ئەم شارۆمەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا گرتووە.
تا ساتی ئامادە بوونی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەفیشن ئیبراهیمی هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە.