شنۆ/ دەستبەسەرکرانی کەیوان سەعیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤(٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی “کەیوان سەعیدی ” تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی مەحیەدین، خەڵکی ئاوایی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

محەمەد عەبدوڵڵاهی

سەید محەمەد حوسێنی

رامین کەرەمی