جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی تالب هجرەتی پور لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشمەممە ۱٤ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ (٦ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی تالب هجرەتی پور، کوڕی محەمەد و خەڵکی ئاوایی بەردەڕەشی سەربە شاری مەریوان، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

تالب هجرەتی پور خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە لە رێکەوتی ۲۰ی خاکەلێوەی ۱۳۹۳ بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین