ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە سەر ڕاگیرانی شارۆمەندانی بیانی بە تۆمەتی سیخوڕی لە دۆخێکی یاسایی نادیار لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە گۆێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، چوار شارۆمەندی بیانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە دۆخێکی یاسایی نادیاردا ڕاگیراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هانا کەوتووە، دوو شارۆمەندی ئەڵمانی، شارۆمەندێکی سوریەیی و کوردێکی خاوەن ڕەگەزنامەی عێراقی، بە تۆمەتی سیخوڕی و بەبێ هیچ جۆرە پارێزگارییەکی یاسایی، لەوانە وەرگێڕ و ڕاوێژکاری یاسایی و دەستڕاگەیشتن بە کونسوڵگەری، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراون.

شایانی باسە کە دوابەدوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سیستمی ئەمنی ــ دادوەری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسانی بیانیان بە تۆمەتی گشتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر کردووە.

بەم پێیە تا ئێستا لانیکەم چوار کەس لەسەر ئەم تۆمەتە بەبێ هیچ جۆرە مافێکی بەرگری و گەرەنتی ڕێکاری یاسایی لەسێدارە دراون و دۆسیەی زیاتریش بەردەوامن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە نادیاری باری یاسایی ئەم چوار کەسە، داوای دابین کردنی وەرگێڕ و خزمەتگوزاری یاسایی و مافی پاراستنی کونسوڵگەرییان بە پێی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی پەیماننامەی ڤییەننا بۆ مافە کونسوڵگەرییەکانی ١٩٦٣ دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین

محەمەد عەبدوڵڵاهی

سەید محەمەد حوسێنی

رامین کەرەمی

نگین عەبدولمەلەکی