بانگ کرانی چوار کەس لە چالاکانی مەدەنی لە سنە هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی

بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ۲٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، چوار ژن لە چالاکانی مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی “مەرزیە مورادوەیسی، سیمین چایچی، سوسەن ڕازانی و فاتمە زەندکەریمی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کران و  لێکۆڵینەوە و هەڕەشەیان لێکرا.

بەگوتەی سەرچاوەکانی هانا، هاوکات ژمارەیەک لە مامۆستایان، چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شارەکانی کوردستان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵی لە بەردەوامی گوشارەکان و هەڕەشەکان و بانگ کردنی چالاکانی مەدەنی-سنفی و بنەماڵەی گیانبەختکردووان لە سەروبەندی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی ڕایدەگەینێت کە ئەم کارانە پێشێلکاری ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی شارۆمەندان بە تایبەتی مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گردبوونەوە ئاشتیخوازانەکانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین