مامۆستا ئایەت غولامی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی تەعلیقی و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مامۆستا ئایەت غولامی مامۆستای ئایینی سوننە مەزەب، ئیمام جەماعەتی پێشووی مزگەوتی محەمەد موستەفای کرماشان لە لایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی تایبەتی ڕۆحانیەت لە هەمەدان بە پێنج ساڵ بەندکرانی تەعلیقی و شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە.

ئەم حوکمە لە حاڵێکدا دەرکراوە کە پێشتر دادگا ئەوی بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعزیری سزا دابوو.

بە پێی دۆسیەی دادوەری ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە هەمەدان مامۆستای بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت، بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست و تێکدانی بیروڕای گشتی” بە دوو ساڵ بەندکران سزا دابوو کە بەپێی یاسا ساڵێکی جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٤، مامۆستا ئایەت غولامی بۆ دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی کرماشان بانگ کرابوو .
ئەم بانگ کردنە لە کاتێکدابوو کە ئەو پێشتر لە رێکەوتی ٦ی گوڵانی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی لە گرتنگە ئازاد کرابوو .
مامۆستا ئایەت ، مامۆستای زانیاری ئایینی پێشتریش لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٤٠٣، بۆ حەراسەتی ناوەندی رۆحانیەتی کرماشان بانگ و بە بڕیاری ئەم دامەزراوە ئەمنییە ، سەرجەم چالاکیە ئاینییەکانی لە مزگەوت قەدەغە کرابوو .
ئەو لەم ساڵانەدا چەندین جار بە هۆکاری هەڵوێستە ڕەخنەگرانەکانی لەوانەش پشتیوانی نەکردنی لە هەڵبژارنەکان ، واژۆ کردنی بەیاننامەی مەحکومییەتی ئێعدامی مامۆستا محەمەد خزرنژاد ، ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستبەسەر کرانی مامۆستایان ، ڕەخنە گرتنی لە کوشتنی کۆڵبەران و بەڕێوبردنی ڕێورەسمی ئایینی سوننە مەزەبەکان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە گوشاری خراوەتە سەر .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین