دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار شارۆمەندی کورد لە سەردەشت بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

ناسنامەی ئەم چوار شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “محەمەد ناسری ، خەڵکی ئاوایی ساوان ، حاجی سەرافی خەڵکی ئاوایی گەورەشێر ، سلێمان بایستە و عوسمان (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی ئاوایی دۆڵەتوی سەردەشت ، سەلمێنراوە .

شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بنەماڵەی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ زانیاریەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران ،شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان ، نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین