نادیاری چارەنوسی ژن و مێردێکی کوردی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : زیاتر لە ٣١ ڕۆژە ژن و مێردێکی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ” دلێر سەلیمی تەمەن ٤٠ ساڵ ، کوڕی عەبدولرەحمان و ژیلا تەشەکۆری تەمەن ٣٦ ساڵ دەستبەسەر کراون ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس ، شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندروستی ئەوان لە بەر دەستدا نیە .

دلێر سەلیمی رۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەرانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە جاددەی ساوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .

خاتوو ژیلا دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەر کرانی هاوسەرەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ لە کاتی دەستبەسەر کردنی خاتوو ژیلا ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایل و لابتۆپەکەشیدا گرتووە .

دلێر سەلیمی و ژیلا تەشەکۆری خاوەن کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵانن .
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەم ژن و مێردە تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکان هیچ جۆرە وڵام و ڕوونکردنەوەیەکیان لە سەر بارودۆخی تەندروستی ، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنیان بە بنەماڵەکان نەداوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین