نادیاری چارەنوسی ئەمیر عەبدوڵڵاپور شارۆمەندی کوردی خەڵکی بۆکان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : زیاتر لە چواردە ڕۆژە ئەمیر [هەژار] عەبدوڵڵاپور شارۆمەندی کوردی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و بارودۆخی جەستەیی ئەو بەردەست نیە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ شەوی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایکی ئەم شارۆمەندە و بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە .
لە جەریانی ئەم هێرشە ، بنەماڵەی عەبدوڵڵاپور هەوڵیانداوە ڕێگر بن لە بەردەم دەستبەسەر کردنی ئەو بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە توندی لە دایکیان داوە .
هەروەها دراوسێکانی ئەم بنەماڵەیە کە ناڕەزایەتیان بەرامبەر توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان دەربڕیوە بە هەڕەشە و گوشاری ئەم هێزانە ناچار کراون کە بێدەنگ بن .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیران ، بار و دۆخی جەستەیی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین