ئازادی ئیسماعیل یوسفی بە دانانی بارمتە لە زیندان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی دووشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ئیسماعیل (سمکۆ) یوسفی ، چالاکی ژینگەپارێزی ، مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کراوە .

شایانی باسە ، ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان لە خۆی و هاوسەرەکەی دەستبەسەریان کرد و دەستیان بە سەر مۆبایلی خۆیی و هاوسەرەکەدا گرت .

ئەو لەم ساڵانەدا لە بوارەکانی فێرکاری زمانی کوردی و پاراستنی ژینگە لە ناوچەی بۆکان چالاکی دەکرد .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین