بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە : ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، موسا یادیار و حەمزە یادیار ، دوو برای خەڵکی ئاوایی “گوێگتەپە”ی سەر بە شاری بۆکان ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئەم شارە ئازاد کراون .
شایانی باسە ، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵان هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵکوتابووە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردبوون و دوای دەستبەسەر کردنیان ماڵی باوکی ئەم دوو برایەیان پشکنیبوو .