دەرکردنی حوکمی زیندانی تەعلیقی و جەریمەی نەخدی بۆ دوو مامۆستای سوننە مەزەب

هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی ورمێ ، سزای دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی و ٢٠ ملوێن تمەن جەریمەی نەخدی بە سەر دوو مامۆستای سوننە مەزەب بە ناوەکانی “مامۆستا دوکتۆر سەلام مەحمودیان” ئیمام جومعای ئاوایی “بێورانی خوارێ” مامۆستا حەسەن خزری ئیمام جومعای ئاوایی “بێورانی سەرێ”ی سەر بە شاری سەردەشت ، سەپاندووە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە ؛ کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو مامۆستا کوردە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵان لە دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی ورمێ بەڕێوەچووە و حوکمی دادگای سەرەتاییان پێ ڕاگەینرا.

شایانی باسە ئەم دوو مامۆستایە لە جەریانی بزووتنەوە شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لە ساڵی ١٤٠١ ، پشتیوانیان لە خۆپێشاندەران ، برینداران و بنەماڵەی گیانبەختکردووان کرد و بەو هۆیەوە چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کراون و گوشاریان خراوەتە سەر .دوای هەڕەشە و گوشارەکان دۆسیەیان بۆ دروست کراوە و لە نیهایەتدا لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی ورمێیەوە سزایان بۆ دەرچووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین