بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ئیحسان حەمزەزادە” خەڵکی ئاوایی قالۆی و دانیشتووی میراوای بۆکان ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرته ؛ ناوبراو دوای دەستبەسەر کران و کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ، ڕۆژی شەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ ڕاگوێزراوە .