سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێورەسمەکانی نەورۆز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کران

هانا : ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سێ شەرۆمەند بە ناوەکانی “تەحسین دادڕەس ، چالاک پیروزی و کاوە دەستان” خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ی مەریوان ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کران .

شایانی باسە ، ئەم سێ شارۆمەندە لە رێکەوتی ١و٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین