بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، شارۆمەندێک بە ناوی “هادی جامەعی” تەمەن ٤٠ ساڵ ، خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دوکانەکەی ئەنجام دراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە ، هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .