شنۆ / بانگ کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

هانا : ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “کەریم مەلاعەلیزادە” خەڵکی شنۆ ، لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو دوای ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات هەڕەشەی لێکراوە کە پێویستە ڕێورەسمەکانی نەورۆز بە پێی ستانداردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و نابێت جامانە بە کار بهێنرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین