بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاری و کەمال ئاخرەتی چالاکی مەدەنی، هەر دووکیان خەڵکی سنە ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران .
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و دوکاندارانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر دەرچوونی سزای سێدارە بۆ “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی” ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .