جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی مەهاباد

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە “٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “شاهین مەهدەوی پەنجە” لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کراوە .

ئەم بەندکراوەیە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزابوو .

شایانی باسە ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “دەسدرێژی سێکسی” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین