بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە “٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لە ئەنجامی بەربوونەوەی ڕندوو لە گەردەنەی “ژاڵانە”ی هەورامان کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “ئەمین حوسێنی” خێزاندار ، باوکی چوار منداڵ و خەڵکی ئاوایی “دەرەکی” سەوڵاوا سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن بەشێک لە خەڵکی ئاوایی و کۆڵبەران لە ژێر بەفر هێنراوەتە دەرەوە .