ڕاپۆرتی تایبەتی هانا سەبارەت بە کوشتنی دڵتەزێنی دایکێک و کۆرپە ٨ مانگانەکەی لە کرماشان

بە گوێرەی زانیاری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ژنێک بە ناوی “گوڵنار روستەمی سفەت” تەمەن ٢٧ ساڵ ، دایکی منداڵێک و خەڵکی لەعل ئاوای ماهیدەشتی سەر بە کرماشان کە لە ٨ مانگی دووگیانیدا بووە لە لایەن دوو ژن لە خزمەکانی هاوسەرەکەی بە چەک کوژراوە .

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی هانا ؛ گوڵنار کە بۆ میوانی چووتە ماڵی خزمەکانی هاوسەرەکەی لە ماهیدەشت ، لە لایەن خوشکی هاوسەرەکەی و ژنێکی دیکە بە چەک کراوەتە ئامانج . بە پێی ئەو زانیاریانەی لە نەخۆشخانە هەیە لەگەڵ تەقە کردنەکە کۆرپەکە گیانی لە دەستداوە و گوڵنار دوای ٢١ ڕۆژ کە لە کۆمادا بووە گیانی لە دەستداوە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا ڕایگەیاند کە یەکێک لە بکوژەکان کە خوشکی هاوسەری کوژراوەکە بووە دەستبەسەر و ژنێکیتر کە لەو کوشتنەدا دەستی هەبووە بێ سەروشوێن بووە .

لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان هانا زانیویەتی دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەر کردنی کاتی ، خوشکی هاوسەرەکەی گوڵنار بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەکی دیکە لە سەر وردەکاری دۆسیەکە و هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەم تاوانە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین