دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : سەر لە بەیانی هەینی “٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئەمین بازیان” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ دەستبەسەر کراوە .

تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە .

شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا چوار شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی بێهزاد مەحمودی ، ئارام محەمەدی خەڵکی ئاوایی “پسوێ” موسا رەسوڵی خەڵکی ئاوایی “خۆرنج” و سۆران محەمەد پور خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین