هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ شەوی سێشەممە “٤ی بەفرانباری ١٤٠٣” ئەفشین ساعدی ، خێزاندار و خەڵکی بۆکان بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .