دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی دوو شارۆمەندیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگەیاند .

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ کاژێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە “٤ی بەفرانباری ١٤٠٣” هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی هەڵیانگوتاوەتە سەر ماڵی دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “هێمن بەهرامی” تەمەن ٣٦ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و “سۆران ئەرشەد” خێزاندار ، باوکی منداڵێک و هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی “گڵۆڵانی سەرەوە” سەر بە قەزای ناوەندی شاری بۆکان ، دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایاگوێزاون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین