بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “سەجاد عەزیزی” کوڕی قودرەت خەڵکی ئاوایی “نەسیرکەندی” و “ئیبراهیم وەلیزادە” خەڵکی میاندواو ، لە بەندیخانەی ناوەندی میاندواو جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ” کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و لە یەک دۆسیەی هاوبەشدا لە لایەن دادگای کەیفەری یەکی میاندواو سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە .