بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی “سەیوان خاڵەندی” کوڕی خالق و مەعسومە و خەڵکی ئاوایی شێخلەری بۆکان ، بە هۆی کەمتر خەمی لە کارگەی بەرهەمهێنانی ئاجۆری سەروقامیش کەوتووەتە ژێر لیفتراک و گیانی لە دەستداوە .
شایانی باسە بنەماڵەی ئەم منداڵە لەو کارگەیە خەریکی کرێکاری بوون .