کرماشان ؛ داراییەکانی چالاکێکی سیاسی لە لایەن حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان گرتووە بە سەر دوو ماڵ و دوو ئۆتۆمبێلی چالاکێکی سیاسی بە ناوی “کاوە عەزیزی” لە کرماشان و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە دەبێ لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ماڵەکان چۆڵ بکەن .

یەکێک لە ماڵەکان لە کرماشان و یەکێکیان لە جوانڕۆ بووە کە بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسیەی تێدا نیشتەجێ بوو .

کاوە عەزیزی لە ساڵی ١٣٦٢ لە سەلاس باوەجانی هاتووەتە دنیا و لە ساڵی ١٤٠١ (٢٠٢٢) بە هۆی چالاکی سیاسی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆن ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت ، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە .

RELATED ARTICLES

Most Popular