خۆکوشتنی چوار خوشک لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣” دوو خوشکی تەمەن ١٣ و ١٤ ساڵ بە ناوەکانی ئالنا و ئالیسا لە تاران هاوکات بە یەکەوە لە بورجی ئوفوقی حەکیمییە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە .

هەروەها ڕۆژی شەمە "٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٣" دوو خوشکی دیکە بە ناوەکانی "تەرگوڵ و ئیلناز شێرعەلیان" هەر دووکیان وەرگێڕ و نوسەر کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم دوو خوشکە دە ڕۆژ پاش مردنی باوکیان خۆیان کوشتووە .

هەژاری ، بێکاری . پیاو سالاری و پشتیوانی یاسا لە پیاوان ، وێرانی ژێرخانی ئابوری و خراپی دۆخی ژیان ، بێ هیوا بوون بە داهاتوو ، پەرەسەندنی توندوتیژی لەکۆمەڵگا و نەبوونی راهێنانی دروست و پەروەردە لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی لە ئێران و کوردستانن .

RELATED ARTICLES

Most Popular