رەزا دێهقانی شارۆمەندی خەڵکی قوروە سزای ساڵێک بەندکران و لێدانی ٤١ قامچی بە سەردا سەپێندرا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووتەوە، ڕەزا دێهقانی، هاووڵاتیەکی ئاڕایشگەر و خەڵکی «دزج» سەر بە شاری قوڕوە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانی دووی قوڕوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی خانی، بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری و ٤١ قامچی سزا دراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕەزا دێهقانی یەکێکە لەو کەسانەی لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ ڕووبەڕووی دۆسییەی دادوەری بووەتەوە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، وردەکاریی زیاتر دەربارەی تۆمەت یان ئەو تۆمەتانەی بنەمای دەرکردنی ئەم سزایەن و دۆخی سزاکە لە ڕووی یەکلابوونەوە یان ئەگەری پێداچوونەوەی دادوەری نییە.

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هادی خانی لە دۆسییەکانی‌ پەیوەندیدارە بە ناڕازییان و هاووڵاتییانی قوڕوە، سزای زۆر و سەختی دەرکردووە. هەروەها هاووڵاتییان و چالاکانی مافی مرۆڤ ڕەخنەیان لە شێوازی دادوەرەی ئەم دادوەرە لە پێداچوونەوەی ئەم دۆسییانە هەیە.

دەرکردنی سزای قامچی، بە تایبەتی لە دۆسیە‌ پەیوەندیدارەکان بە ناڕەزایەتییەکان، لە ڕوانگەی بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە، نیگەرانیی جددی لەسەرە؛ ڕێکخراو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ سزای جەستەیی ، دژ بە بنەمای قەدەغەکردنی کردار یان سزای دڕندانە، نامرۆڤانە یان سووکایەتی‌ئامێز دەزانن

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین