بە پێی ئەو زانیارییانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە، ئیبراهیم رەحمانپور، چالاکی سیاسی و کرێکاری خەڵکی نەغەدە، سزای ٣٨ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە. ئەم سزایە لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگاکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەرکراوە و بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە.
ئیبراهیم رەحمانپور تانەی لەم حوکمە داوە و دۆسیەکەی لە ئێستادا لە قۆناغی تێهەڵچوونەوەدایە. تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنجامی کۆتایی ناڕەزایەتی بەرامبەر حوکمەکە و کۆتا بڕیاری لقی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکە نادیارە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هانا، بەشێک لە بەڵگەنامەکانی دۆسیەکە پەیوەندی بە چالاکییە سیاسی و کرێکارییەکانی ناوبراو و هەروەها بەشداریکردنی لە ڕێورەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ساڵاکانی ڕابردوودا لە شاری نەغەدە هەیە.
