تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی سەربازێک

هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣”  تەقینەوەی مینێک لە سنووری پیرانشار بووە هۆی کەمئەندام بوونی سەربازێک .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مین قاچی لەدەستداوە .

زانیاری سەبارەت بە ناسنامەی ئەم سەربازە لە لایەن هاوکارانی هاناوە کاری لە سەر دەکرێت .

لە پەیوەند لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی سێشەممە یەکی جۆزەردان بە هۆی تەقینەوەی مین سێ شارۆمەندی کورد کوژراو و بریندار بوون .
لە ئاکامی ئەم ڕووداوە شارۆمەندێک بە ناوی ئیسماعیل مەعزوم خەڵکی ئاوایی میراوای شاری شنۆ گیانی لەدەستدا و دوو شارۆمەندیتر کە برای یەکتر بوون بە ناوەکانی هادی و بەهمەن موسەوی بە قورسی بریندار بوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular