بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری “کێلەشین” شارۆمەندێک بە ناوی “ئیسماعیل عەزوزمە” خەڵکی ئاوایی “میراوا”ی سەر بە شنۆ گیانی لە دەستدا و دوو برا بە ناوەکانی “سەید هێمن و سەید هادی موسەوی” خەڵکی میراوا بە قورسی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کران .
بە وتەی سەرچاوەیەک ئەم شارۆمەندانە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری چووبوون بۆ بەرزاییەکانی کێلەشین .