بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣” ، لانیکەم سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “حەسەن عەرەبی (ئەنبی)” کوڕی بابزین خەڵکی ئاوایی ئەنبی سەر بە ناوچەی تەرگەوەر و “عەبدوڵڵا حەسەن زادە” کوڕی یەدوڵڵا خەڵکی ئاوایی یەنگیجەی سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ و “حەسەن چوپانی” کوڕی حسێن خەڵکی پیرانشار ، لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارەدراون .
ئەم سێ شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە "مادەهۆشبەرەکان" دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە بە لە سێدارەدان سزا دراون .