بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە “٣٠ی رێبەندانی ١٤٠٢” زیندانیەکی کورد بە ناوی “ئیرەج پاکی” کوڕی حاجی تەورێزی ، خەڵکی ئـاوایی ستونرەشی سەربە شپێرانی شاری سەڵماس ، لە زیندانی ئەردەبێڵ لە سێدارە دراوە .
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو نزیکە ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو .
