بریندار بوونی ٩ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە “٣٠ ئابانی ١٤٠٢” لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لە سنووری بانە ، بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان “بێهزاد و موراد(پاشناو نادیار) هەر دووکیان خەڵکی بۆکان ، ئەسعەد حەسەن پوور تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی “جەعفەر خان” سەر بە سەقز ، جەوهەر خەڵکی سەقز ، “مەهدی جەماڵی” خەڵکی بانە ، سیامەند (پاشناو نادیار) خەڵکی بۆکان ،” محەممەد رەشیدزادە” ، “ئیسماعیل رەحیمی و فەرزاد فەرەجی” تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی سەقز ، پشتڕاست کردووەتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزە نیزامیەکان تەقەیان کردووە لە کاروانێکی کۆڵبەران لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵ”  و ئەوەش بووەتە هۆی بریندار بوونی ئەندامانی جەستەی  ئەم کۆڵبەرانە و دەست ، سەر ، لاق ، پشت و کەمەریان بە قورسی بریندار بووە .
بەوتەی سەرچاویکی ئاگادار ، دۆخی تەندرووستی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی ئەسعەد حەسەن پوور ناجێگیرە .

ئەسعەد حەسەن پوور بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان زگی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە بانە و لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕ (icu) لەم نەخۆشخانەیە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .

RELATED ARTICLES

Most Popular