بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٩ی ئابانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “رەحمان مەعروفی” خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “گزگست” سەر بە پیرانشار ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری قەندیل بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستدا .
پێویستە تێبینی بکرێت ، شەوی یەکشەممە "٢٨ی ئابانی ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی قەسیم کەریمی تەمەن ٢٢ ساڵ خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی "فیروزیان" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووریە تورکیا بە هۆی سەرما بردووییەوە گیانی لە دەستداوە .
